کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ناڕەزایەتیی کرێکارانی خانەنشینی شیرکەتی موخابیرات لە هەشت شاری ئێران

10:56 - 31 گەلاوێژ 2723

بۆ چەندەمین ڕۆژ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی خانەنشینانی شیرکەتی موخابیرات (پەیوەندییەکان) لە یەک کاتدا لە شارەکانی تاران، ئەراک، ئەهواز، کرماشان، سنە، ڕەشت، مەشهەد و بەندەرعەباس بەڕێوە چوو.

ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی ژمارەیەک لە خانەنشینانی شیرکەتی پەیوەندییەکانی ئێران (موخابیرات) بەهۆی چارەسەرنەکردنی داواکارییەکانیان، لەوانە چارەسەرنەکردنی کێشەکانی بیمەی تەندروستی، لە شارەکانی تاران، ئەراک، ئەهواز، کرماشان، سنە، ڕەشت، مەشهەد و بەندەرعەباس لەبەردەم شیرکەتی پێوەندیدار کۆ بوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.

سەتار ڕەحمانی، چالاکوانێکی سەندیکای کرێکاران و مامۆستایان لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاندووە: بەهۆی ئەوەیکە ڕێژەی بەرزبوونەوەی حەقدەست و بژێویی ژیان لەگەڵ ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێراندا هاوتەریب نییە، "پێوەری هەژاری" گەیشتووەتە ٦٠%.

پێویستە بوترێت کە کرێکارێک بۆ کڕینی یەک کیلۆ گۆشت دەبێ حەقدەستی دوو ڕۆژی خۆی تەرخان بکات.