ژمارەی ٨٥٣ی "کوردستان" زمانحاڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، تایبەت بە نیوەی دووهەمی مانگی گەلاوێژ بە دوو زمانی کوردی و فارسی چاپ و بڵاو بۆوە.
لە ژمارەی "نوێی کوردستان"دا پەیامی ناوەندی بەڕێوەبەری بەبۆنەی ٧٨ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکرات، چەند پەیامێکی تایبەتیی کاک مستەفا هیجری، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی حیزب و تازەترین وتووێژی کاک خالید عەزیزی لەگەڵ کوردکاناڵ داندراوە و چاومان بەو وتار و بابەتانەش دەکەوێ:
- مەرگی عەبدولکەریم شێخانی: خەسارێکی گەورە/ عەبدوڵڵا حەسەنزادە
- یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان بۆ حیزبێکی بەهێز و خاوەن پێگە/ سمایل شەرەفی
- کوردستان، چقڵێک لە چاوی ڕێژیمی خوێناویدا/ عەلی بداغی
- کاریگەریی ڕێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكان لەسەر پرسی کورد/ مستەفا مەولوودی
- قوتابخانەی گەلاوێژ/ کەریم پەرویزی
- ڕەمزی مانەوە و شوێندانەریی حیزبی دێموکرات/ ئەلبورز ڕوویینتەن
- کاتی ئەوە هاتووە پێکەوە بیر بکەینەوە/ د. مەجید حەقی
- ڕزگار ئەمیننژاد: ماهییەت و کارکردی حیزبی دێموکرات سەروەریی سیاسی و مافی نەتەوایەتییە/ دیمانە: دیاکۆ دانا
- پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا و ماددەی حەوتی ئەساسنامەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی/ شاڕوخ حەسەنزادە
- ٧٨ ساڵ خەبات لەپێناو یەکسانی و مافی نەتەوەییدا/ ئاسۆ مینبەری
- هەگبەی شاخ و شۆڕش (شەهید بێجان عەلیزادە)/ برایم چووکەڵی
- کوردبوون، ئاوێنەی ڕەنجی کوردایەتی/ شەریف فەلاح
- پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیی ڕێگری و جەردەیی/ دارسمە
- بۆ ڕوحی بەرزی شێرەژنێکی چیایی (بۆ ئەفسەری کەریم سالک)/ ڕەسووڵ سوڵتانی
- کاروانی ڕچەشکێنان/ حەمەڕەسووڵ کەریمی
بۆ خوێندنەوە و داگرتنی فایلی ئەم ژمارەیەی "کوردســــــــتان" کلیــــــــک بکەن.