کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامیی ناڕەزایەتیی خانەنشینان لە چەند پارێزگای ئێران

10:44 - 1 خەرمانان 2723

خانەنشینان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانیان لە ڕۆژانی سێشەممە، جارێکی دیکە سەبارەت بە مافە پێشێلکراو و داواکارییەکانیان کۆ بوونەوە و هاواری عەداڵەتخوازییان سەر دا.

خانەنشینان ڕۆژی سێشەممە ٣١ی گەلاوێژ، لە پارێزگاکانی ئەردەبیل، یەزد و شیراز کۆ بوونەوە و خوازیاری جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان بوون و دروشمی دژ بە بەرپرسانی ڕێژیم و ناوەندەکانی ئەو ڕێژیمەیان وتەوە.

خانەنشینان لە درێژەی کۆبوونەوەکانیان کە بە ''سێشەممەکانی ناڕەزایەتی'' ناودێر کراوە، جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتن بە داواکارییەکانیان، لەوانە هاوسانسازیی مووچەکان، هەڵاوسان و گرانی، چارەسەرکردنی کێشەی بیمەی دەرمانی و چەندین داواکاریی دیکە، لە بەردەم ئیدارە و ناوندەکانی ڕێژیم لە پارێزگاکانی ئەردەبیل، یەزد و شیراز کۆ بوونەوە.

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە لە کاتێکدایە کە ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ دۆخی ئابووری و بژێویی ژیان لە ئێران بەرەو خراپیی زیاتر دەڕوات، بەڵام هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیم جگە لە سەرکوت، دۆسییەسازیی ئەمنییەتی و تۆمەتی جۆراجۆر، هیچ وڵامێکیان بۆ ناڕازییان نەبووە.