کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کتێبی "ئاوڕێک لە ڕابوردووی مەریوان" چاپ و بڵاو کرایەوە

09:12 - 2 خەرمانان 2723

کتێبی "ئاوڕێک لە ڕابوردووی مەریوان"، بەرهەمی "ئەنوەر ڕەوشەن"، نووسەری مەریوانی، چاپ و بڵاو کرایەوە.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١ی خەرمانان، کتێبی "ئاوڕێک لە ڕابوردووی مەریوان"، نوێترین بەرهەمی نووسەر و لێکۆڵەر، "ئەنوەر ڕەوشەن"، لەلایەن چاپەمەنیی "ئەوین"ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە.
نووسەر سەبارەت بەم کتێبە ڕایگەیاند: "دەتوانم بڵێم لەم کتێبەدا بە کورتیش بووبێت سەرەباسی زۆر ڕووداو و لایەنی جۆراوجۆری مەریوان لە سەردەمەکانی پێش ئیسلام، پاش ئیسلام و سەردەمی هاوچەرخم خستووەتە بەر باس کە نووسین سەبارەت بە هەرکامیان هەرگیز لە کتێبێکدا جێگای نابێتەوە. بۆیە پێویستە بڵێم ئەم بەرهەمە تەنیا ئاوڕدانەوەیەکە لە ڕابردووی مەریوان و کرانەوەی دەلاقەیەک بەڕووی دوێنێی ئەم ناوچەیەدا".
ئەنوەر ڕەوشەن، لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٣ی مەریوانە و خاوەن کارناسیی زمانی فارسییە و لە قوتابخانەکانی مەریوان مامۆستایە. ناوبراو خاوەن چەندین وتار و بەرهەمی تریشە و لە چالاکە فەرهەنگی و ئەدەبییە ناسراوەکانی کوردستانە.