کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیم لە ترسی سەرهەڵدانی خوێندکاران لە ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا، دەسپێکی کردنەوەی زانکۆکان دوا دەخات

14:04 - 2 خەرمانان 2723

کۆماری ئیسلامی لە ترسی سەرهەڵدانی خوێندکاران دەسپێکی کردنەوەی زانکۆکانی کە پێشتر ٢٥ی خەرمانان دیاری کرابوو بۆ مانگی ڕەزبەر وەدوا خست.

شۆرای سێنفیی خوێندکارانی ئێران ڕایگەیاند کە لە زۆربەی زانکۆ گرینگ و گەورەکانی ئێران سەرەڕای ئەوەیکە پێشتر ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان بۆ کردنەوە و دەسپێکی خوێندن لە زانکۆکان دیاری کرابوو، ڕێکەوتی کردنەوەکانیان بۆ یەک تا دوو حەوتوو دواتر واتە مانگی ڕەزبەر وەدواخست و هەڕەشەشیان لە خوێندکاران کردووە کە بە هیچ شێوەیەک لە هیچ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی و چالاکییەکی دژی ڕێژیمدا بەشداری نەکەن.

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوی ئەو ڕێکخراوە خوێندکارییە، زانکۆی فێردەوسی ڕایگەیاندووە کە تەنانەت دوو حەوتووی سەرەتای ڕەزبەریش کلاسەکانی خوێندن بە ئانلاین دەکرێتەوە و چوونی خوێندکاران بۆ زانکۆ ڕێگەپێدراو نییە.