کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگرتێبەردانی بەئەنقەست لە ژینگە و دارستانەکانی نەغەدە و مەریوان

10:45 - 4 خەرمانان 2723

لە درێژەی ئاگربەردانە بەئەنقەستەکان لە ژینگە و دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕووبەرێکی زۆر لە ژینگەی کێوی سوڵتان یاقوب لە نەغەدە و و دارستانەکانی ناوچەی مەریوان سووتێنران.
ڕۆژی هەینی ٣ی خەرمانان، ڕووبەرێکی زۆر لە ژینگەی کێوی سوڵتان یاقوب لە نەغەدە و دارستانەکانی بالک، لەنجاوا، کێوەکانی کانی دینار و جوجەسازی سەر بە مەریوان، لەلایەن نەیارانی ژینگەوە سووتێنرا.
ئەم ئاگرانە تەنیا لەلایەن ژینگەپارێزان و کەسانی خۆبەخش و بە دەستی بەتاڵ و بە كەمترین ئیمكانات كۆنترۆڵ كراون.
سووتانی دارستانەکان لە کوردستان لە حاڵێکدایە کە هیچ کام لە ناوەندەکانی ڕێژیمی ئیران گرینگی بە پاراستنی ژینگەی کوردستان نادەن و تەنیا وەکوو هەمیشە خەڵکی ژینگەدۆست و  بە ئەمەگی ناوچەکانی کوردستان بە دەستی بەتاڵ و کەرەستە و ئیمکاناتی خۆیانەوە بە گژ ئاگرەکاندا دەچنەوە.