کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی نیشتمانپەروەری ئەندامێکی حیزب لە شاری سەردەشت

11:05 - 4 خەرمانان 2723

خاتوو "ڕابیعە حەسەنپوور"، دایکی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی راگەیاندنی حیزبی دێموکرات، ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، خاتوو "ڕابیعە حەسەنپوور"، ژنێکی نیشتمانپەروەر و دایکی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی ئەمیر ساڵحیان، لە شاری سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.

خاتوو ڕابیعە کەسێکی دڵسۆز، هەڵسووڕ، چالاک و خۆشەویستی خەڵکی شاری سەردەشت و ناوچە بوو، ناوبراو لە ھەر دەرفەتێک بۆ یارمەتیدان و پێوەندیگرتن بە پێشمەرگە کەڵکی وەردەگرت و هەمیشە پاڵپشتی پێشمەرگە بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی خاتوو ڕابیعە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.