کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەڵپەساردن و دەرکردنی لانیکەم ١٠ مامۆستای زانکۆ لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا

11:53 - 5 خەرمانان 2723

هاوکات لەگەڵ زیادبوونی سەرکوتەکان لە سەروبەندی ساڵڕۆژی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی گەلانی ئێران، لە یەک ڕۆژدا لانیکەم ١٠ مامۆستای زانکۆکانی سەنعەتی شەریف، عەلامەی تەباتەبایی و تاران دەر کران و لە کارەکانیان دوور خرانەوە.
لەگەڵ پەرەسەندنی شەپۆلی "دەرکردن و ڕاگرتن و دوورخستنەوە"ی مامۆستایانی زانکۆ بەهۆی پاڵپشتیکردنیان لە خوێندکارانی ناڕازی، دوو مامۆستای زانکۆی عەلامەی تاران بە ناوەکانی حەمیدە خادمی، ئامینە عالی، بە پێوەندییەکی تەلەفۆنی لە کارەکانیان دوور خرانەوە و هاوکات ٧ مامۆستای زانکۆی تاران لە کارەکانیان دوور خرانەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی سێنفیی خوێندکاران، ئەم دەرکردنانە بەبێ ئاگاداریی مامۆستاکان و بەبێ ئاگادارکردنەوەی فەرمی ئەنجام دراون.
پێشتریش ژمارەیەک مامۆستای زانکۆی تاران، زانکۆی فێردەوسیی مەشهەد، زانکۆی ئیسفەهان، زانکۆی هونەری تاران، زانکۆی کرمان، زانکۆی حاکم سەبزەواری، زانکۆی بەهەشتی و زانکۆکانی دیکەی ئێران بەهۆی پشتیوانی لە خوێندکارە ناڕازییەکان دەر کراون یان لە کارەکانیان هەڵپەسێردراون.
ئەنجومەنی سێنفیی خوێندکارانی ئێران پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا شەپۆلی هەڵپەساردن و دەرکردنی مامۆستایانی زانکۆیان وەک بەشێک لە پرۆژەیەکی گەورەتر بۆ پاککردنەوەی زانکۆکان لە سەرانسەری ئێراندا ناو بردبوو.