کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەرەسەندنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی سەرتاسەریی کەمئەندامان لە ئێران

11:25 - 6 خەرمانان 2723

لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی چین و توێژە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، کەمئەندامان لەسەر داوکارییەکانی خۆیان پێداگرییان کردەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی ڕاپۆرتی "کەمپەینی کەمئەندامان"، ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەرمانان، کەمئەندامان لە شارەکانی تاران، ئەهواز، کرماشان، مەشهەد، ورمێ، ساری، دیواندەرە، بروجێرد، ئەراک، چابەهار، کرمان و قوم لە بەردەم ڕێکخراوی خۆشبژێویی ئەو شارانەدا کۆ بوونەتەوە و داوای جێبەجێکردنی مادەی ٢٧ی یاسای پاراستنی مافی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانیان کرد.

گرینگترین بەشی ئەم ماددە یاساییە، دەوڵەت بە یارمەتدانی تێچووی بژێویی ژیان بۆ کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت یان ئەوانەی بێ کارن یان کەمترین مووچەی ساڵانەیان هەیە و هیچ پشتیگیرییەکان ناکرێت، پابەند دەکات، بەڵام ماوەی پێنج ساڵە، کۆماری ئیسلامی جێبەجێکردنی ئەم بڕگە یاساییەی پشتگوێ خستووە.

هەر لەو پێوەندییەدا، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانان خانەنشینان لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی خۆیان کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن و داواکارییەکانی خۆیان بەخنەوە بەر باس.