ڕۆژی چوارشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئه‌ندامێكی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران به ناوی کاک "محهممهدغهریب حوسێنزادە"، له ته‌مه‌نی ٧٦ ساڵیدا، به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه له نزیک شارۆچەکەی ساحێب، گیانی له‌ده‌ست دا.
کاک محهممهدغهریب، له ساڵه‌كانی ٦٠ی هه‌تاوییه‌وه پێوه‌ندیی به ته‌شكیلاتی حیزبی دێموکراتەوە گرتووە و خزمه‌تێكی زۆری به پێشمه‌رگه، به تایبه‌ت له ناوچه‌ی سه‌قز، كردووه.
جێگای ئاماژەیە کە کاک محەممەدغەریب لە ساڵانی ٦٠ی هەتاوی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سه‌رگورد عه‌لیار و حه‌مه موهاجر و دوكتور فواد و ڕه‌حمان شاباز هەبووه و خزمەتێکی زۆری بە حیزب کردووە.
ناوبراو تا دواساتی ته‌مه‌نی وه‌فادار به ئامانجه‌كانی حیزب و گه‌ل مایه‌وه و له تێكۆشان و خزمه‌ت به حیزب و نیشتمانەکەی به‌ردوام بوو.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک محەممەدغەریب، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.