کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی کوردستان لە شاری مەڵەکشایی ئیلام

10:58 - 8 خەرمانان 2723

ماجد بادبرووت، باوکی شەهید محەممەدڕەزا بادبرووت، لە شاری مەڵەکشایی لە پارێزگای ئیلام، کۆچی دوایی کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی سێشەممە ۷ی خەرمانانی١٤٠٢، ماجد بادبرووت باوکی شەهید محەممەدڕەزا بادبرووت، لە ئاوایی "بەولک"ی سەر بە شاری مەڵەکشایی لە پارێزگای ئیلام بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

شەهید محەممەدڕەزا بادبرووت لە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا و لە ئەنجامی مووشەکبارانی بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکرات لە شاری کۆیە لە خەزەڵوەری ۱٤۰۱ی هەتاوی، چووە ڕیزی کاروانی پڕ لە شکۆ و سەروەریی شەهیدانی کوردستانەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ماجد بادبرووت، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.