کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکێکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆز لە سەردەشت

10:20 - 9 خەرمانان 2723

ڕۆژی سێشەممە ڕێكەوتی ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، دایکێکی نیشتیمانپەروەر و دایکی کادرێكی پێشوو و ئەندامی لەمێژینەی حیزب، کاک عەلی درەختی ناسراو بە عەلی حاجی، بەهۆی نەخۆشی لە شاری سەردەشت كۆچی دوایی کرد.

دایە زولفا ڕەسوڵی سالارە، هاوژینی تێکۆشەرێکی لەمێژینەی حیزب بە ناوی حاجی محەممەد درەختی و دایکی تێکۆشەری نێو سەنگەری بەرگری لە ماف و ئازادییەکانی گەلی کورد کاک عەلی درەختی کادری پێشووی حیزب بوو.

دایە زولفا هەر لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتییەوە، بەهۆی ئەندامبوونی حاجی محەممەدی هاوژینی لە حیزبی دێموکراتدا تووشی چەرمەسەری بووە. کاتێک حاجی محەممەدی مێردی ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی، دوای گیران و شەهیدکرانی نەمر مەلا ئاوارە و هاوڕێیانی، وەبەر شەپۆلی گیرانی ساواک دەکەوێت و ڕاپێچی زیندانی قەسری قەجەر دەکرێت و پاشان بۆ شاری کاشمەر لە پارێزگای خوراسان دوور دەخرێتەوە، ئەوە دایە زولفا بوو کە بەوپەڕی لەخۆبوردووییەوە باڵی بەسەر منداڵەکانیدا کێشا و پەروەردەی کردن.

خەمەکانی دایە زولفا بە دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی بەرەو کەمبوونەوە نەچوون. ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، کاک عەلی کوڕی دایە زولفا لەنێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتدا دەبێتە پێشمەرگە. ئەوجار هەم دایە زولفا و هەم حاجیی هاوژینی وەک هەموو دایک و بابی پێشمەرگەیەک دەبنە سۆنگەی جێگای بوغزی مۆرەکانی ڕێژیم و جارناجار حاجی زیندان دەکرێت و بەردەوام ئازار و ئەزییەت دراوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە زولفا، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بەب هاوخەمیان دەزانێت.