کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی چالاکیی تەبلیغیی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ لە شارەکانی کوردستان

09:56 - 14 گەلاوێژ 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکانی کرماشان، بۆکان، مەهاباد و"شیناوێ"ی پیرانشار، بە بۆنەی ساڵڕۆژی ٧٨ ساڵەی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکرات، لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی خۆشەویستی خەڵکی کوردستان "حیزبی دێموکرات"دا، ئەندامان و لایەنگرانی دڵسۆز و چاونەترسی حیزب بە هەڵواسینی تراکت و وێنە و نووسینی دروشمی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ لە شارەکانی کرماشان، مەهاباد، "شیناوێ"ی پیرانشار و بۆکان یادی ئەو ڕۆژەیان بەرز ڕاگرت و پەیمانیان لەگەڵ حیزبی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان نوێ کردەوە.

ئەو گەڕەک و شوێنگەلەی کە چالاکیی تەبلیغییان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:

شیناوێ: فەلەکەی یەکەمی شیناوێ، کۆڵانی مزگەوتی محەممەد ڕەسووڵ ئەڵڵا، کۆڵانی بابی شەهیدان، بێهداشتی کۆن، کۆڵانی سوڵتاوا، گەڕەکی ئەندیشە، قوتابخانەی باهونەر، کەمەربەندی، مزگەوتی جامێعەی شیناوێ، قەڵات، جاددەی نیرووگا و قوتابخانەی تازە.

کرماشان لە سەیرانگای ڕێژاو، نێوشاری بۆکان و تاقەداری مەهاباد.