کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەسپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکانی سەرشەقام لە دیواندەرە

11:18 - 10 گەلاوێژ 2723

ناڕەزایەتیی خەڵکی شاری دیواندەرە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە گازی فرمێسکڕێژ وڵام درایەوە.

بەپێی هەواڵی "هەنگاو"، شەوی دووشەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، خەڵکی شاری دیواندەرە سەر بە پارێزگای سنە، بە بۆنەی پچڕانی ئاوی خواردنەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەو شارە و وڵام نەدانەوەی بەرپرسانی ڕێژیم لەو ماوەیەدا، هاتنە سەر شەقام و ناڕەزایەتییان دەربڕی، بەڵام وەکوو نەریتی هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە جێگای وڵامدانەوە بە داخوازییەکان، خەڵک بەرەوڕووی هێرشی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم و بەکرێگیراوان بوونەوە.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە لەو شارە تێکهەڵچوونێکی توند لەنێوان هێزەکانی ڕێژیم و خەڵکی دیواندەرە هاتووەتە ئاراوە و خەڵکی ئەو شارە بە دروشمی توندی دژی ڕێژیم وڵامیان داونەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە بەشێک لە شارەزایانی سیاسی پێیانوایە ئەمە دەسپێکی سەرهەڵدانێکی نوێیە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.