کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەپۆلی چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتدا

10:20 - 19 گەلاوێژ 2723

لە بەرەبەری ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێراندا، شەپۆلێکی بەهێزی تەبلیغی لە لوڕستانەوە تا مەهاباد، ڕەبەت و پیرانشار، لەلایەن تێکۆشەرانی حیزبەوە بەڕێوە چوو.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بۆ پێشوازیکردن لە ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەندامان، دڵسۆزان و لایەنگرانی تێکۆشەر و ماندوونەناسی حیزبی دێموکرات لە شار و گوند و ناوچەکانی لوڕستانەوە تا مەهاباد، ڕەبەت و پیرانشار، کوردستانیان کردە پێشانگایەک لە وێنە، تراکت و دروشمی تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژ و بە هەڵواسینی ئاڵای کوردستان لە شەقام و کۆڵان و سەرڕێگاکان، ئەو ڕۆژەیان لێوانلێو کرد لە خۆشەویستیی حیزبی دێموکرات.

ئەو شوێن و ناوچە و گوندانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا کراون بریتین لە:

شاری خوڕەماوای لوڕستان و دەوروبەری، نێوشاری مەهاباد و ناوچە و گوندەکانی وەکوو ناوچەکانی شاروێران و مەحاڵ، گوندەکانی قەمتەرە، بەفراوان، قولەسەن، قزقەڵا و گوێگتەپە، نێوشاری ڕەبەت و گوندی سیسێر، نێوشاری پیرانشار و ناوچەی لاجان و گوندەکانی کاسەکەران، ڕێکاوێ، گرداشەوان، مێشەدێ، گەندار، دەربکە، لاوێن و گوندی زەنگیاوێ.