ڕەحیم شاکری، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە سەراوقامیش، کۆچی دوایی کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ژووری هەواڵی ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی گەلاوێژی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک ڕەحیم شاکری، ئەندامی دیار و چالاکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی ئاوایی "سەروماڵ"ی سەر بە سەوڵاوا، لەسەر ڕێگای سەراوقامیش تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و بەو هۆیەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕەحیم شاکری، زیاتر لە ٢٠ ساڵە بە شێوەی نهێنی لە نێوخۆی وڵات ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و بەردەوام ئامادەیی هەبووە بۆ هەموو چالاکی و ئەرکەکانی حیزب، هەروەها ناوبراو کەسێکی دڵسۆز و جێی متمانەی حیزب بووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک ڕەحیم، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەمالە، کەسوکار و هەموو خەڵکی سەروماڵ دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.