کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بۆکان

12:08 - 11 خەرمانان 2723

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری بۆکان بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغی، پشتیوانییان لە بەردەوامیی شۆڕشی ژینا کرد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوان گوندەکانی ''سەراو بۆ کانیکوزەڵە لە سەر جاددەی سەیرانگای چۆمی جەغەتوو'' بە کێشانەوەی ئاڵایەکی گەورەی کوردستان و نووسینی دروشمی ''بژی دێموکرات و قاسملوو ڕێگات درێژەی هەیە'' وەفاداریی خۆیان بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات پیشان دا و ئامادەیی خۆیان بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی دووپات کردەوە.

تێکۆشەرانی دێموکرات بە نووسینی دروشمی ''نەنگ بۆ خامنەیی منداڵکوژ و سپای تێرۆریستی'' و هەروەها دروشمی ''ژن، ژیان، ئازادی، کوردستان گۆڕستانی فاشیستان''، پشتیوانیی خۆیان لە شۆڕشی ژینا و بەردەامیی ئەو شۆڕشە دەربڕی.