کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغی بۆ پێشوازی لە بانگەوازی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

11:25 - 21 خەرمانان 2723

ئەندمانی حیزبی دێموکرات لە ناوچە و شارکانی کرماشان، پاوە، بۆکان و مەهاباد، بۆ پێشوازی لە بانگەوازی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان لە کوردستان و ئێران، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغیان بەڕێوە برد.

لە بەرەبەری ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا و بانگەوازی هاوبەشی ٦ حیزب و لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتن و چوون بۆ سەر گڵکۆی شەهیدانی شۆڕشی ژینا، چالاکان و ئەندامانی بوێری حیزبی دێموکرات لە شار و ناوچەکانی کرماشان، پاوە، بۆکان و مەهاباد بە شێوەیەکی بەرچاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و خۆیان بۆ ڕۆژی دیاریکراو ئامادە کردووە.

ئەندامان و لایەنگرانی بەوەجی حیزب بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی تایبەت بەو ڕۆژە بەرەوپیری ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان، ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی چوون و پەیمان و بەڵێنیان داوە کە تا سەرکەوتنی شۆڕش لە چالاکی و تێکۆشان بۆ نیشتمان بەردەوام بن.