کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

11:28 - 21 خەرمانان 2723

سەید ڕەشید حوسێنی، ئەندامی تیکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە شاری پیرانشار کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی هەینی ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی سەید ڕەشید حوسێنی، کوڕی حاجی سەید عەزیز حوسێنی و خەڵکی گوندی ''سۆغانلوو" و دانیشتووی شاری پیرانشار بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەست دا.

سەید ڕەشید کەسێکی بە بیروباوەڕ و نیشتماندۆست و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان بوو و ئەرکە حیزبییەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ دەکرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی سەید ڕەشید، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.