کوێستان عومەرزادە
بۆنی ئازادی
بە سەر لولەی تفەنگەوە
بڵێسەی شۆرشی گرتووە
وڵات بۆتە یەک ڕەنگ و
تەنها و تەنها
دەنگی ژینا دەبیسی
ئەمە سەمای ناو دەستە ئاوریشمیەکانی
ئەوە
گڕی تۆڵەی هەڵگرتوە
ئەو تریفە درەوشاوەی نیشتیمان
ئاوازی ئازادی دەخوێنی
ئەمە خەوە یان مۆتەکەی پاییز
پەنجەی زولم دەوەرێنی!
بلێسەی شۆڕش دەکاتە بەرگی
ئەم وەرزە و
هەرچی بێدەنگیی شارە
دەیشکێنێ
من کیژی چاوکراوە ی پڕخەیاڵی
نیشتیمانم
وەرن بڵێسەی ئەم شۆڕشە
بلاوێنین
پرچەکانتان بدەن بەدەم
شنەی شەماڵی ئازادی
بزەی پاییز بۆ گولەگەنم و
گوندی ئەم وڵاتە
ببارێنین
ئەم مەشخەڵە بگرنە دەست
هەموو ڕابن
لە وەرزی پاییزێکدا خونجەی بەهارم گرتوە
گوڵی سوورم دا لە یەخەی
نیشتیمان
من سەرچۆپی ئەم گۆوەندەم لەدەستە و
ئێوەش ببنە
هاونیشتیمان
تا بڵێسەی ئەم شۆڕشە
دەکەینە مەشخەڵی
سەرهەڵدان!