بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەڕێز کاک مستەفا هیجری بە بۆنەی ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا پەیامێکی تایبەت بڵاو دەکاتەوە.
بەڕێزیان لە پەیامەکەیدا ڕووبە خەڵکی کوردستان و ئێران باس لە ڕۆڵی کوردستان و هاوپێوەندیی نێوان نەتەوەکانی ئێران لە شۆڕشی ژینادا دەکات.
پەیامەکەی بەڕێز بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرنامەکانی شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینیی کوردکاناڵ و هاوکات لەسەر سەرجەم مێدیاکانی دیکەی حیزب بڵاو دەبێتەوە.