کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هەوڵەکانی ڕێژیمی ئێران لە ترسی ڕاپەڕینی دووبارەی خەڵکی کوردستان

11:40 - 25 خەرمانان 2723

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ترسی ڕاپەڕینی دووبارەی خەڵک و بەشداریی خەڵکی بانە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی، ڕێگای بانە- سەقزیان داخست.

ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگەوبان و گواستنەوەی شاری بانە ئاگادارییەکی لەسەر بەناو "دەستکاری و نۆژنکردنەوەی تونێلی ملەی خان" لە ڕێگەی بانە - سەقز بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانان، بۆ ماوەیەکی ناڕوون ئەو جادەیە دادەخرێت.

خەڵکی شاری بانە ویستبوویان کە ڕۆژی شەممە لە ڕێوڕەسمی ساڵڕۆژی شەهیدکردنی ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچیی سەقز بەشداری بکەن و ڕێژیم لە ترسی بەشداریی بەرفراوانی خەڵک ئەو ڕێگایەی داخستووە.

لەلایەکی ترەوە هێزەکانی ڕێژیم سەرەڕای ئەوەیکە ڕێگای سەرەکیی چوون بۆ گۆڕستانی ئایچییان داخستووە، یەکێک لە ڕێڕەوەکانی بەنداوی "چرا وەیس"یان کردووتەوە هەتا چۆمی سەقز پڕئاو بێت و ڕێگای لاوەکیی گۆڕستانی ئایچی بگیردرێت.