![](/content/upload/1/authors/62850_w920.jpg)
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی تێرۆرکرانی دوکتور سادق شەرفکەندی و هاوڕییانی و هەروەها بەبۆنەی ساڵیادی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی لە شار و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، چالاکیی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد و یادی شەهیدانی ڕێگەی ئازادییان بەرز ڕاگرت.
ڕۆژی هەینی ٢٤ی خەرمانان، ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکرات وێڕای ئەوەیکە بەبۆنەی ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی ژینا ئەمینی و دەستپێکی شۆڕشی گەلانی ئێران، چالاکییەکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد، هاوکات یادی ٢٦ی خەرمانان، ساڵیادی شەهیدکرانی دوکتور سادق شەرەفکەندی، ڕێبەری لێوەشاوەی گەلی کورد و سکرتێری گشتیی پێشووتری حیزبی دێموکرات کە وێڕای سێ هاوڕیی دیکەی لە بێرلینی پێتەختی ئاڵمان بە دەستی تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئیران شەهید کران، بەرز ڕاگرت و لەسەر ڕێبازی پیرۆزی دوکتور شەرەفکەندی پەیمانی وەفادرییان نوێ کردەوە.
ئەندامانی حیزب بە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، نووسینی دروشم و بە بڵاوکردنەوەی تراکت و وێنەی دوکتور سادق شەرفکەندی و هەروەها وێنەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا لەگەڵ ئامانجە پیرۆزەکانی شەهیدان پەیمانی وەفادارییان نوێ کردەوە و بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی حیزب و گەل پیداگرییان کردەوە.
ئەو شوینانەی کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
تاران، شەقامی سەبەلان، مەیدانی ئیمام ڕەزا، شەقامی قەدوسی، وەلی عەسر و شەقامی پارس.
ورمێ، شارەک شەهریار، زیبا شەهر، ئەلواج، جادەی ئەنهەر، شارۆچکەی بالانیش و سێڕای قەرەلەر و گۆندەکانی وەرمزیار، دێدان و حسۆکەندی، ناوچەی دۆڵ، جادەی مەهاباد و جادە سنتۆ، گوندەکانی نێبن، سەرد ڕوود، بابا ڕوود، ڕەشەکان، سوڵتان ئاباد، دزە، سامۆرتێ، ژاراوە، نەسرەبات، زێوە، نەناس، نازناز، دەلۆ، دەربەند و شەیتان ئاباد.
مەهاباد، نێو شار، ئاواییەکانی سوکەند، لاچین و سەرچنار.
بۆکان، پیرمحەممەد، ڕێگاکانی سەد، ئاوایی برایماباد، ئاڵەشینی بۆکان.
سەقز، شەهرک دانیشگا و بلوار دانشجوو، پردی کەوە سوار، ماڵە گۆڵان، قەرەچی ئاوا، حەماڵ ئاوا و سماقڵوو.
سنە، گوندەکانی تەنگیسەر، سەڕێز و نەنەڵە.
هەروەها لە ناوچەکانی ڕەبەت و بانە.