کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی لەمێژینەی حیزبی دێموکرات لە تەنگیسەر

18:23 - 12 خەرمانان 2723

ڕۆژی شەممە ١١ی خەرمانان، ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی عەباس سەلیمی خەڵکی ئاوایی پێشمەرگەپەروەری تەنگیسەر، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

 کاک عباس ناسراو بە ''عەباسی خاتوو مەلیحە'', ساڵی ۱۳٥۹ی هەتاوی بووە بە ئەندامی حیزبی دێموکرات و تا کۆتایی ژیانی، خۆێ و بنەماڵە گەورەکەیان وەفادار بە حیزبی دێموکرات بوون.

لە بنەماڵەی کاک عەباس، بورهان سەلیمی برای ناوبراو و مەعرووف سەلیمی کادری کۆمیتەی شارستانی سنە لە شەهیدەکانی نێو ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتن.

 کاک عەباس بۆ خۆی کەسێکی خاوەن کەسایەتی و لە پیاوماقووڵانی ئاوایی تەنگیسەر بوو و بۆ هەر ئەرکێکی حیزبی هەمیشە ئامادە بوو و هاوکاریی حیزبەکەی دەکرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی داویی کاک عەباس سەلیمی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو و هەروەها خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.