کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە شاری تاران کۆچی دوایی کرد

12:17 - 27 خەرمانان 2723

ڕۆژی سێشەممه ڕێکەوتی ٢١ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک یووسف کشوەری، ئەندامی حیزبی دێموکرات و کوڕی شەهیدی حیزبی دێموکرات شەهید فەرامەرز کشوەری، لە شاری تاران بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد.
کاک یووسف کشوەری کەسێکی پڕ لە هەستی نیشتمانپەروەری و دڵسۆز و چالاک بوو و ئەرکە حیزبییەکانی بەوپەڕی دڵسۆزییەوە جێبەجێ دەکرد.
شەهید فەرامەرز باوکی کاک یووسف، لەنێو خەڵکدا کەسێکی خۆشەویست بوو و لە تاران دەژیا، ماڵەکەی له تاران بوو و جێگەی حەسانەوەی ئەندام و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بوو کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی سەردانی تارانیان دەکرد. هەروەها خزمەتێکی زۆری بەو کەسانە دەکرد و یارمەتیی دەدان.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک یووسف کشوەری، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.