ئەلبورز ڕووئینتەن
ئــەوەی ئەمــڕۆ لــە ســەر ڕووداوە جیــاوازەکان دەینووســین، یەکێــک لــە ســەرچاوەکانی گواســتنەوەی چۆنیەتــیی ڕوودانــی ئــەو ڕووداوانــە بــۆ داهاتــوون، هــەر وەک چــۆن
بەشــێک لــە ڕووداوەکان و دۆخــی کۆمــاری کوردســتان لــە بابەتەکانــی ڕۆژنامەکانــی کوردســتانی ئــەوکات بــۆ ئێمــە ماونەتــەوە، دەکــرێ بەشــێکی شۆڕشــی ئەمــڕۆش لــە خوێندنــەوەی وتارەکانــی ئەمــڕۆی ڕۆژنامــەی کوردســتان بــۆ داهاتــوو بگوازرێنــەوە.
ئــەو نووسراوەیــەش کــە پێــکهاتــوو لــەو وتارانــەیە کــە لــە ســەردەمی شۆڕشــی ژن ژیـان ئـازادیدا لـەلایـەن نوسـەری ئـەو دێڕانـەوە نـووسراوە، دەکـرێ شرۆڤەیەکـی ئـەو
شۆڕشـە لـە ڕامانـی نووسـەر بـۆ ڕووداوەکان لـە سـاتی ڕوودانیـان بێـت، کـە لـە ماڵپـەری کوردســتان میدیــا و هەروەهــا ڕۆژنامــەی کوردســتان بڵاو بوونەتــەوە. ئــەو قوناغــە لــە
مێــژووی خەباتــی ئازادیخــوازی، وێــڕای شــوێندانەریی ئەزموونــی ڕابــردووی و هەروەهــا ئەو تایبەتمەندییانەی کــە هەیەتــی، بــە هەنگاوێکــی گرینــگ بــۆ جووڵاوەنەوەکانــی دوای خۆشـی هەژمـار دەکـرێ، هـەر بۆیـە زیاتـر وردبوونـەوە لـەو شۆڕشـە دەتوانـێ وانـەی زۆری بــۆ ئەمــڕۆ و داهاتــوو تێــدا بێــت.
سپاسـی ڕاگەیاندنـی حیزبـی دێموکراتـی کوردسـتانی ئێـران و هەروەهـا ئـەو بەڕێزانـە دەکـەم کـە لـە دیزایـن و چـاپ و بڵاوکردنـەوەی ئـەو کۆمەڵـە وتـارەدا یارمەتیـدەر بوون.
جارێکـی دیکـە سـەری ڕێـز دادەنوێنـم لـە بەرانبـەر خەبـات و قوربانیدانـی گەلـی کـورد بـۆ گەیشـن بـە ئـازادی. ئـازاد بـێ کـورد و کوردسـتان.
بۆ داگرتن و خوێندنەوەی ئەو نامیلکەیە کلیک بکە