کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە بواری کوالێتیی ژیان و مافی مرۆڤەوە، وەک خراپترین وڵاتی جیهان ناسێندرا

09:56 - 1 رەزبەر 2723

بەپێی ڕاپرسییەک کە لە ١٧ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان کراوە، سویس وەکوو باشترین وڵات و ئێران وەکوو خراپترین وڵاتی جیهان ناسێندران.

لەم ڕاپرسییەدا کە لەلایەن "news and world report" و بە هاوکاریی شیرکەتی "WPP" و زانکۆی پێنسیلوانا ئەنجام دراوە، لەبارەی کوالێتیی ژیان، سیستەمی پەروەردە، بازاڕی کار، بەرابەریی داهات و لەبەرچاوگرتنی مافی مرۆڤ پرسیار کراوە.

لەم ڕاپرسییەدا سویس بە ئاستی کەمی بێکاری و گەندەڵیی کەم و... لە پلەی یەکەمدا و ئێران لە دوایین پلەدا جێی گرتووە.

ئێران بەهۆی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا و لە ڕەوتی شۆڕشی ژیندا، لە دوایین پلەی ئەم ڕاپرسییەدا جێی گرتووە.

هەروەها بەپێی ئەم ڕاپرسییە، دوای سویس، وڵاتانی کانادا، سوید، ئوسترالیا، ئەمریکا، ژاپۆن، ئاڵمان، نیوزلەند، بریتانیا و هولەند وەک ١٠ وڵاتی باشی جیهان ناسێندراون.