کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

داواکاریی ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات لە خەڵکی ناوچەی سەلاس و پیاوماقولانی عەشیرەتی تاوگۆزی

10:10 - 5 رەزبەر 2723

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، داواکارییەکی ڕوو بە خەڵکی ناوچەی سەلاس و پیاوماقوڵانی عەشیرەتی تاوگۆزی، بڵاو کردەوە و داوای کردووە کە بە زووترین کات کۆتایی بە گرژییەکانی نێوانیان بهێنن.

دەقی داواکارییەکە بەم شێوەیەیە:

بەداخەوە تێکهەڵچوونێکی کۆمەڵایەتی لەنێوان دوو بنەماڵەی سەر بە  عەشیرەتی تاوگۆزی لە گوندی ڕەجەویی سەر بە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، دوو کوژراو و چەند برینداری لێکەوتەوە.

ناوەندی تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات وێڕای بەداخبوونی لەم ڕووداوە تاڵە، داوا لە هەردوو بنەماڵە دەکەین بە زووترین کات کوتایی بەو شەڕ و گرژییە بهێنن و لەسەر دەستی پیاوماقووڵ و ڕیشسپییەکانی ناوچەکە، ڕق و کینە هەمبەر بە یەکتر کۆتایی بهێنن، درێژەی ئەو کێشە و ئیختلافانە بە قازانجی ڕێژیمە و دەتوانن کەڵکی خراپی لێ وەربگرن.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک هەمیشە پێداگری لەسەر برایەتی و تەبایی نێوان خەڵک دەکات.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندی تەشکیلات

٥ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی