کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە سەرپێڵ زەهاو

17:16 - 5 رەزبەر 2723

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر، دایە عیسمەت مێهرابی، دایکێکی نیشتمانپەوەر و بە ئێرادە و زەحمەتکێش لە تەمەنی ٩٦ ساڵێکدا لە ئاوایی بازگر سەر بە  شاری سەرپێڵ زەهاو ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە عیسمەت ژنێک بووە کە کۆمەڵێک خەباتکار و تێکۆشەری دێموکراتی لە ئامێزی خۆیدا بە بیری نیشتمانپەروەری گەورە کردووە و لە مەتەرێزی خەباتدا شەھید بوون.

دایە عیسمەت مێھرابی ئامۆژنی کۆمەڵێک لە شەھیدانی بنەماڵەی گەورەی خوسرەوی بوو و جگەرگۆشەی شەھیدی وەکوو شەھید بەھمەن خوسرەوی پەروەردە کرد، هەروەها پووری شەھید سوعبەت مێھرابی و خوشکی کۆچکردوو عەزیزموراد مێھرابی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.

دایە عیسمەت سەرەڕای ئەویکە هەڵگری زام و خەمێکی گەورە بوو، هەمیشە وزەی بە مەکۆی خەبات دەبەخشی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە عیسمەت مێهرابی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو و خەڵکی ناوچەی سەرپێڵ زەهاو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.