کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دایکی شەهیدێکی ڕێگەی ڕزگاریی کوردستان لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

16:29 - 14 خەرمانان 2723

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٣ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، دایە مەنیجە مەحموودی، دایکی شەهید ئەحمەد قادری لە بۆکان بەهۆی بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە مەنیجە ژنێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو، هەمیشە شانازیی بە کوڕە شەهیدەکەیەوە دەکرد و ئاواتی ئەوە بوو ئامانجی شەهیدانی حیزب و گەل وەدی بێت.

شەهید ئەحمەد قادری ناسراو بە ''ئەحمەدە چکۆل'' یەکێک لە کادرەکانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی پیرمحەممەدی بۆکان بوو کە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی، لە گوندی شێخلەر وێڕای چەند هاوڕێی دیکەی، لەوانە شەهیدان محەممەد ئەسپۆغە و تاهیرحامیدی بەرپرسی کۆمیتەی ناوچە و دوو کادری دیکە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی دژەگەلیی کۆماری ئیسلامی شەهید بوون و تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتانی حیزب و گەل بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە مەنیجە مەحموودی، سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.