کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی پێدانی بڕوانامەی فێرکردنی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان لە شاری شنۆ

11:47 - 18 خەرمانان 2723

ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان لە شاری شنۆ، ڕێوڕەسمێکی پێدانی بڕوانامەی کۆتاییهاتنی خولی فێرکاریی زمانی کوردیی بۆ بەشداربووانی ئاواییەکانی شنۆ و پیرانشار، بەڕیوە برد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕێوڕسمێکی بەشکۆ بۆ قوتابییانی دەرچووی خولی هاوینەی منداڵانی شاری شنۆ و ئاواییەکانی دێشەمس، باڵاگیر، سینگان، کانی‌سۆرک، خوریشت و شێخان، لە شاری شنۆ بەڕێوە چوو.

ڕێوڕەسمەکە لە چەند بەشی جیاوازی خوێندنەوەی شیعر، مۆسیقا، گۆرانی، سروود، پێدانی بڕوانامە بە قوتابییانی دەرچووی خولەکە و قسە و باسی بەرپرسان و مامۆستایانی ئەو ناوەندە بە بەشداریی سەدان کەس بەڕیوە چوو.

شایانی باسە کە ناوەندی زانستپەروەری بۆ ژیان، ناوەندێکی فێرکاریی چالاکی زمانی کوردییە کە لە شارەکانی شنۆ و پیرانشاردا چالاکی دەکا.