کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كۆچی دوایی پێشمەرگەیەكی پێشووی حیزبی دێموكرات لە پاوە

17:03 - 18 خەرمانان 2723

کاک حەسەن زمۆڕۆدی، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری پاوە کۆچی دوایی کرد.

ڕۆژی هەینی ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، كاک حەسەن زمۆڕۆدی كوڕی عەبدولمحەممەد، خەڵكی شاری پاوە، ناسراو بە ''حەسەن وڕای'' لە نەخۆشخانەی تاڵەقانیی كرماشان، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

كاک حەسەن پێشمەرگەیەکی لێهاتووی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بوو كە لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە لە ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەدا چالاک و لەخۆبردوو بوو و داوی چەند ساڵ پێشمەرگایەتی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە لای بنەماڵەکەی و خەریکی ژیانی ئاسایی بوو، بەڵام تا دوایین  كاتەكانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزبی دێموكرات مایەوە.

تەرمی ناوبراو لەنیو ئاپۆرای خەڵکی شاری پاوەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک حەسەن، سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.