کۆڕە شێعرێک لەژێر ناوی "تا زرێبار و دێڕێک"، لەلایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوانەوە بۆ شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەڕێوە چوو.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاری مەریوان بە بەشداریی سەدان شاعیر و نووسەری کورد لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، ورمێ و سنە، لەلایەن ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەریوانەوە کۆڕە شیعرێک بە مەبەستی پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی و لێک نزیککردنەوە و هاوئاهەنگیی زیاتری شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پرسە نەتەوەیی و ئەدەبییەکان بەڕێوەچوو.
بە وتەی بەڕێوەبەرانی ئەو کۆڕە، ئامانج لەم کۆبوونەوانە ورووژاندنی زیاتری هەستی نەتەوەیی و نیشتمانی و کۆکردنەوەی زاراوە جیاوازەکانی زمانی کوردی لەم بەشەی کوردستان و هەروەها لێک نزیککردنەوەی شاعیرانی کوردستان لە یەکتر بۆ هاوئاهەنگی و هاوبەشی لە پرسە گەورە نیشتمانییەکان بووە.