ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک سولەیمان خزری، پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک سولەیمان، خەڵکی ناوچەی بۆکان بووە و دواتر لە شاری پیرانشار نیشتەجێ بووە.
ناوبراو لە کاتی پێشمەرگایەتی لە ڕێزکانی حیزبی دێموکراتدا ماوەیەک ئیسکۆرتی شەهید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو بووە و بەوپەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکی حیزبی بەڕێوە بردووە.
کاک سولەیمان خزری، دوای وازهێنانی لە پێشمەرگایەتی هەر وەفادار بە حیزبی دێموکرات و ڕێبازی شەهیدان مایەوە و هەمیشە شانازی بەو ڕۆژانە دەکرد لە ڕێزەکانی حیزبدا پێشمەرگە بووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی کاک سولەیمان خزری سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.