کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

گوشار بۆ سەر جۆ بایدن بۆ دووبارە بلۆکەکردنی ٦ میلیار دۆلار لە داراییەکانی ئێران

12:06 - 20 رەزبەر 2723

سەرۆککۆماری ئەمریکا بۆ بلۆکەکردنی ٦ میلیارد دۆلار لە دارییەکانی ئێران لەلایەن سیناتۆرەکانی ئەمریکاوە گوشاری زۆری خراوەتە سەر.

کۆمەڵێک لە سیناتۆرە دێموکرات و کۆماریخوازەکان داوای ئەوە دەکەن کە جۆ بایدن سەرککۆماری ئەمریکا، لە کردەوەدا ئەو ڕێککەوتنە کە لە مانگی ڕابردوودا بووە هۆی ئازادکردنی پێنج هاووڵاتیی ئەمریکایی، پێشێل بکات.

ئەم سیناتۆرانە بە ئاماژەدان بە ئەگەری ڕۆڵی تاران لە پلاندانان و جێبەجێکردنی هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەڵێن، تەنیا لە حاڵەتێکدا دەبێ پارەی بلۆکەکراوی تاران ئازاد بکرێت کە بسەلمێنرێت کە ئێران دەستی لەو هێرشەدا نەبووە.

هەرچەند کۆشکی سپی ڕێژیمی ئێرانی بەهۆی چەندین ساڵ پاڵپشتی دارایی و لۆجستیکی لە حەماس، بە پشتیوانی ئەم گرووپە ڕاگەیاندووە، بەڵام بەرپرسانی ئەمریکا بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنەکانی هەواڵگری دەڵێن، بەرپرسانی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشە ئاگاداری پلانی حەماس نەبوون.

جێگای ئاماژەیە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو چەدند هەواڵدەریی بەناوبانگی جیهان لە زاری ناوەندە ئەمنییەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئێران لە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دەستی هەبووە.

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتۆن لە مانگی ڕابردوودا، ٦ میلیارد دۆلار لە پارەی بلۆکەکراوی ئێران لە بەرامبەر ئازادکردنی ٥ ئەمریکایی زیندانیکراو ئازاد کرا و بۆ قەتەر گواسترایەوە.