کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکێکی نیشتمانپەروەر لە مەهاباد

11:20 - 10 رەزبەر 2723

فاتمە عەزیزی فەرد، ناسراو بە ''حاجیژن''، دایکی زاهیر قادرحاجی، پێشمەرگەی پێشوو و ئەندام و بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سویس، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

حاجیژن خەڵکی ئاوایی کۆسەکەرێز سەر بە شاروێرانی مەهاباد بوو کە دوو کوڕی لەگەل ڕێبازی حیزبی دێموکراتن و یەکێک لە کۆڕەکانی بە ناوی سابیر قادرحاجی بەهۆی برینداربوونی بە ساچمەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە شۆڕشی ژینادا، پەنابەری هەندەران بووە.

لەگەل ئاشکرابوونی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران ماڵی حاجیژن وەک زۆربەی ماڵەکانی کوردستان جێگای حاوانەوی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو.

ناوبراو تا کۆتایی تەمەنی هەمیشە وەفادار بە ڕێبازی دێموکرات بوو و هەموو کات یارمەتیدەری ئەندامان و حیزب بوو و بەهۆی ئەندامیەتیی زاهیری کوڕی لە حیزبدا، هەمیشە لەژێر گوشار و چاوەدێریدا بوون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە فاتمە عەزیزی فەرد سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.