کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ژنێكی نیشتمانپەروەر و لایەنگری دڵسۆزی حیزبی دێموکرات

18:17 - 23 رەزبەر 2723

ڕۆژی هەینی ٢١ی رەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئامینە مەلا محەممەدی، ناسراو بە ''مەلازادە''، خەڵکی گوندی ''خاتوون باغ'' سەر بە شاری مەهاباد، بەهۆی نەخۆشی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە ئامینە مەلازادە لەگەڵ ئەوەیکە کوڕەکە بە ناوی سەید سمایلی مەعروفی و مەعسوومەی كچی و برازایەکی پێشمەرگە بوون، لە سەرەتای شۆڕش لە ناوچەی خاتوون ‌باغ، ماڵەکەی وەک بنکەیەکی پێشمەرگە وابوو و ناوبراو بە دایکی پێشمەرگەکان ناسرابوو.

سەید سمایلی مەعروفی کوڕی دایە ئامینە، فەرماندەی لکی ٢ی هێزی پێشەوا، لە شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێراندا چەند جار بە قوورسی بریندار بوو هەموو جارێ ئەو شێرەژنە بۆخۆی چاوەدێری دەکرد.

مەلازادە چەند جار لەلایەن فەرماندەی پایگای خاتوونباغ و ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە مەهاباد بانگ کراوە و هەڕەشەی لێکرا و زیندانی و ئازار ئەشکەنجە دراوە.

جێگەی ئاماژەیە، دوو کوڕی دایە ئامینە بۆ ماوەیەکی زۆر لەلایەن ڕێژیم زیندانی و شکەنجە کراون.

ئەو شێرەژنە زۆر چاونەترس و دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو، هەتا کاتی مەرگی بە ئاواتی ئەوە بوو کوردستان ڕزگار بێ و جگەرگۆشەکانی لە غوربەت و تاراوگە بگەڕێنەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.