کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوژرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی باشووری کوردستان بە تەقەی هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران

16:50 - 23 رەزبەر 2723

هاونیشتمانییەکی خەڵکی باشووری کوردستان بەناوی حەمە خدر لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە تەقەی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەر، هاونیشتیمانییەکی بەناوی حەمەد خدر دانیشتووی گوندی ڕەزگەی سەر بە شارۆچکەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەر لە پارزگای سلێمانی لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ڕێژیمی ئێران تەقەی لێکرا و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستدا.

 حەمەد خدر لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە مەبەستی هێنانی مەڕ و ماڵات چوونەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە کاتی گەڕانەوەیاندا تەقەیان لێ کراوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری شارۆچکەی ژاراوە، دوو هاونیشتمانییەکەی دیکە لەکاتی تەقەکردنەکەدا هەڵاتوون، کەوتوون و بە سووکی بریندار بوون.