کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان؛ بەڕێوەچوونی ئاکسیۆنێک دژی سزای لەسێدارەدان لەلایەن ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتییەوە

10:44 - 24 رەزبەر 2723

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٢، ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی، ئاکسیۆنێکی دژ بە سزای لەسێدارەدان لە وڵاتانی جۆربەجۆر، لە شاری هامبۆرگی ئاڵمان بەڕێوە برد.

لەم ئاکسیۆنەدا تابوتەکان بە ئاڵای وڵاتان، یەک لەوان ئێران کە تا ئێستاش سزای لەسێدارەدانیان تێدا جێبەجێ دەکرێت، خراوەتە بەرچاوی گشتی.

شایانی باسە کە سەرەڕای ڕەخنەی بەربڵاوی ڕێکخراوە باڵاکانی مافی مرۆڤ، ڕێژیمی ئێران لە ڕیزی ئەو بیست وڵاتەیە کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانیان جێبەجێ کردووە.