کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ورمێ، شنۆ و مەهاباد

11:27 - 10 رەزبەر 2723

ئەندامانی تێکۆشەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغیی لە ناوچەکانی ورمێ، شنۆ و مەهاباد، ئەمەگ و وەفادارییان بۆ حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی کورد لە ڕوژهەڵاتی کوردستان نیشان دایەوە.

شەوی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٢ هەتاوی، ئەندامانی بوێری حیزبی دێموکرات لە دژکردەوە بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، بەگوڕتر لە جاران پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و سیاسەتەکانی حیزب دووپات کردەوە و بە دوژمنانیان سەلماندەوە کە حیزبی دێموکرات پشتیوانی گەلێکی لە پشتە.

ئەو شوینانەی شنۆ کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: ناوچەی دەشتەبێڵ، ئاوایی کانی سپی، ڕێگای شنۆ بۆ ئاوایی هێیە، سەیرانگای قەلاتۆک، ڕێگای شارۆچکەی نەڵۆس و ڕێگای شنۆ بۆ ئاوایی حەسەن‌نووران.

هەروەها ئەو شوینانەی ورمێ کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: شارۆچکەی دزەی مەرگەوەڕ ڕێگای ڕاژان بۆ دزە.

هاوکات ئەندامانی چاونەترس و تێکۆشەری دێموکرات لە ناوچەی شامات و شاروێرانی مەهاباد لە ئاواییەکانی ''تاڵاو، دەلکداش و بەفرەوان'' بە نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پێگەی بەهێز و خۆشەویستیی حیزبیان نیشان دایەوە و لەسەر خەبات و تێکۆشانی نەپساوەی گەلی کورد تا وەدیهێنانی ئامانجەکان جەختیان کردەوە.