کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژنێکی کورد لە کێبڕکێکانی داهێنانەکانی ٢٠٢٣ی بریتانیا، سەرکەوتنی بەدەست هێنا

11:11 - 26 رەزبەر 2723

سروە گورجی‌پوور، ئەندامی ئەنجومەنی داهێنەرانی ئێران و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی "ژیری دەستکرد"ی پارێزگای سنە، لە کێبڕکێی جیهانیی داهێنانەکانی ٢٠٢٣ی بریتانیا، میداڵیای زێڕی بۆ خۆی مسۆگەر کرد.
پێنجەمین خولی کێبڕکێکانی زانست و داهێنانەکانی بریتانیا (٢٠٢٣) بە میوانداریی زانکۆی "کینگستۆن"ی لەندەن لە ڕۆژانی ١٣ و ١٤ی ڕەزبەر، بەڕێوە چوو.
ئەم کێبڕکێیانە یەکێک لە گرینگترین ڕووداوە زانستییەکان و داهێنان لە جیهانە کە لەم خولەدا، داهێنەرانێک لە ٣٤ وڵاتی جیهان بەشدار بوون.