کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە بانە

16:29 - 27 رەزبەر 2723

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی هەتاوی، کاک سەعید ڕەشیدی، کوڕی حاجی محەممدی چۆمان و پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی برق گرتوویی لە شاری بانە کۆچی دوایی کرد.
کاک سەعید ڕەشیدی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی تێکەڵ بە ڕێزی پیشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بوو، لە ناوچەی بانە  ڕۆلەیەکی زۆر ئازا و قارەمان بووە و لە دەیان شەڕی ناوچەی بانە بەشدار بووە و وێڕای ئەوەیکە بەسختیش بریندار بووە درێژەی بە فیداکاری خۆی داوە.   
ناوبراو بەهۆی گرفتی بنەماڵەکەی، پاییزی ساڵی ١٣٧٢ی هەتاوی، گەرایەوە نێو بنەماڵەکەی و درێژەی بە ژیانی ئاسایی خۆی دا، بەڵام هەر وەفادار و دڵسۆز بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
کاک سەعید ڕەشیدی بەهاری ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوی، دووبارە پێوەندی بە تەشیکلاتی حیزبەوە گرت و چالاک و دڵسۆزانە وەک ئەندامێکی نهێنی ئەرکی حیزبی ڕادەپەڕاند. 
کاک سەعید لە ساڵی ١٤٠٠دا دەسبەسەر دەکرێت و ٨ مانگ  لە زینداندا مایەوە و لەویش   ئازایەتی و قارەمانەتی خۆی نیشاندا و بە پاراستنی نهنێیەکانی حیزب سەربەرزانە هاتەدەرێ.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی کاک سەعید سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.