چالاكییەكی شاخەوانیی هاوبەشی ئەنجومەنی ژینگە و شاخەوانیی "چلچەمە"ی سنە و گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بەڕێوە چوو.
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٨ی ڕەزبەر، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی شاخەوانان، گرووپی شاخەوانیی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی چلچەمەی سنە و ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان، چالاكییەكی شاخەوانیی هاوبەشیان بەڕێوە برد و بەسەر كێوی "قەلەبەرد" لە مەریوان بە بەرزایی ٢٩٥٣ میتر سەر کەوتن.
جێی ئاماژەیە لەو چالاكییەدا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵ و کۆششی گەورەی ئەنجومەنی سەوزی چیا لە بابەت پاراستنی ژینگە، بەتایبەتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکان، سپاسنامەیەک لەلایەن ئەنجومەنی ژینگە و شاخەوانیی "چلچەمە"ی سنە، پێشکەش بە ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان كرا.