ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١ی خەزەڵوەر، کاک سەید محەممەد حوسێنی، پێشمەرگەی دێرینی کوردستان و ئەندامی حیزبی دێموکرات، لە وڵاتی نۆروێژ کۆچی دوایی کرد.
کاک سەید محەممەد ساڵی ١٣١٨، لە گوندی پارسانیان سەر بە ناوچەی سەقز لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لەدایک بوو. ناوبراو لە سەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێرانەوە، بەرگی پیرۆزی پێشمەرگەی پۆشی و لەنێو ڕیزەکانی پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتدا و لە هێزی هەوشار سازمان درا.
کاک سەید محەممەد بەهۆی جێبەجێکردنی دڵسۆزانەی ئەرکە حیزبیەکانی بەناوبانگ بوو و هەموو کات وەکوو قارەمانێکی وەفادار بە خاک و نیشتمانەکەی ناسرابوو و لەنێو خەڵکدا ڕێزی تایبەتی هەبووە.
لە کاتی شۆڕشی باشووری کوردستانیش بەهۆی بە ئەزموونبوون و ئازایەتییەوە، لە ئازادکردنی زۆرێک لە ناوچەکانی باشوور وەک فەرماندەیەکی چاونەترس بەشدار بووە.
کاک سهید محهممهد زیاتر له نیوەی تەمەنی خۆی پێشکەشی کوردایەتی و خەبات بۆ وەدیهێنانی ئامانجەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کردووە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بەبۆنەی کۆچی دوایی سەید محەممەد حوسێنی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.