دایە "خەدیجە پلو" دایکی شەهید ڕەحیم حازر، خەڵکی گوندی ئاتابڵاغی سەر بە شاری بۆکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا بەهۆی بەساڵاچویی لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
دایه خدیجه ژنێکی دڵسۆز و وفادار به ڕێبازی پڕ لە سەروەریی شەهیدان بوو کە دوو کوڕی پێشکەش به خاکی پیرۆزی کوردستان کرد و تا دوایین هەناسەی ژیانی به هیوای ئازادی و ڕزگاریی گەل و نیشتمانەکەی بوو.
شەهید ڕەحیم حازر ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لەدایک بووە و دوای پێوەستبوونی بە ڕیزکانی هێزی پێشمەرگە لە هێزی پێشەوادا سازمان درا. ناوبراو پێشمەرگەیەکی فیداکار و قارەمان بوو.
شەهید ڕەحیم هاوڕێی نزیکی شەهید سمایل بەدری بووە و لە بەرپرچدانەوەی هێرشی هێزە دژەگەلییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر گوندەکانی "پیروەلی و سریلاوا" ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە و بەهۆی ئازایەتی و قارمانیەتییەوە، وێڕدی سەر زمانی خەڵکی ناوچەی چۆمی مەجیدخان بوو.
هەروەها کوڕێکی دیکەی دایە خەدیجە بە ناوی شەهید ڕەزا حازر، لە دەیەی ٦٠ی هەتاوی چەند ساڵ پێشمەرگە بووە و دواتر وەک ئەندامێکی دڵسۆز و فیداکار درێژەی بە خەبات و تێکۆشان داوە کە ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی بەهۆی نەخۆشی گیانی لەدەست داوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە خەدیجە پلو سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.