کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی کوردستان لە پیرانشار

11:16 - 7 خەزەڵوەر 2723

دایە "گوڵێ سوڵتانی"، دایکی شەهید محەممەد شەریفی، خەڵکی گوندی زەنگیاوێ سەر بە شاری پیرانشار، ڕۆژی پێنجشەممە ٤ی خەزەڵوەر، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە گوڵێ ژنێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان بوو و هەمیشە ئاواتی ئەوە بوو ڕزگاریی کوردستان بە چاوی خۆی ببینێت.

 شەهید محەممەد شەریفی کوڕی دایە گوڵێ پێشمەرگەیەکی بوێر و فیداکاری نێو ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە بوو کە ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، لە خدراوێ لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی نەمرانی حیزب و گەل بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کوچی دوایی دایە گوڵێ سوڵتانی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.