کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی سوورخەڵاتی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار

11:45 - 7 خەزەڵوەر 2723

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، دایە فاتمە ئەحمەدی موقەدەم، دایکی شەهید ڕەسووڵ مستەفاپوور ناسراو بە ''ڕەسووڵ مستە''، بەهۆی پیری و بە ساڵاچووییەوە کۆچی دوایی کرد.

دایە فاتمە ئەحمەدی موقەدەم ژنێکی دڵسۆز و وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان بوو و بە ئاواتی ئەوە بوو ئامانجی نەتەوەکەی کە کوڕەکەی لە پێناویدا شەهید بووە، وەدی بێت.

شەهید ڕەسووڵ مستە ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە سێگڕکانی پیرانشار لەدایک بووە، ناوبراو بە پلەی سەرلکی یەکێک لە فەرماندە ئازاکانی هێزی قەندیل بووە کە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی لە دەرگیری لەگەڵ هێزەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەی ڕەبەت شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی حیزب و گەل بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی کۆچی دوایی دایە فاتمە ئەحمەدی موقەدەم سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.