کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نیشتمانی دزراوی نەتەوەیەک

17:26 - 9 خەزەڵوەر 2723

فەرزانە حەبیبی

خوڵگــەی (چەرخە) مێژوویــی نێوەڕاســتی هــەزارەی یەکەمــی پێــش زاییــن، کــە لــە زەردەشــتی ئێرانــی و کۆنفیسیۆســی چینــی و بــوودای هینــدی و فیلســووفە یونانییــەکان و ئەشــعیا و ئەرمیــا، پەیامبــەرە یەهودییــەکان و جێگیربوونــی ئاشــوور، وەکــو مەزنتریــن و بەهێزتریــن ئێمپراتــۆری و زڵهێــزی جیهانــی کەونــار دەســت پێدەکات، بــۆ مــادە کــوردەکان دوو چارەنووســی جیــاواز دەهۆنێتــەوە. گەرچــی لە کۆتاییەکانــی ســەدەی ٧ی پێــش زایین یــان بە بۆچوونــی هەندێــک زانــا و مێژووناســی دیکــە، لە چارەگــی یەکەمــی ســەدەی ٦ی پێــش زاییــن، هەســتانە ســەرپێی دەوڵەتــی یەکگرتــوو و بەهێــزی مــاد، دەبێتــە ڕۆژەڤــی هەواڵەکانــی ئاســیای پێشــەنگ، تەنیــا دوای نزیک بە سەدەیەک و نیو، دوای ئەو ڕێکەوتە، لە نووســینەوە و یادداشــتکردنی یەکەمیــن دێڕەکانــی مێــژوو، واتــە تۆمارکردنــی ڕووداوەکانــی ژیانــی مرۆڤایەتــی وەکــوو زانســتێک، بە کۆتایــیهاتنــی ســەروەری و ســەربەخۆیی مــادەکان و ســەرکەوتن و دیارکەوتنــی پارســە ئێرانییــەکان دەســت پێدەکات. ســەرکەوتنی پارســە کۆچــەرەکان، بەســەر پاشــایەتیی مــاددا، کــە ژیانــی خۆیــان و مــەڕ و ماڵاتیــان، قــەرزداری مرۆڤدۆســتی و میوانپــەروەری مــادەکان بــوون، لەلایــەن یونانییەکانــەوە، بە ســەرەتای نووســینەوەی ئەلــفبێــی مێــژووی ســەرزەمینی میدیــا و گەلانــی مــاد، هەژمــار دەکرێــت. ئیــدی لــەوە بــەدواوە، ئــەوە ئێمپراتــۆری نوێ بنیاتنــراوی پــارس، لەســەر ســینگی دەوڵــەت و خاکــی مــادە، کــە هەنــگاو دەهاوێژێتــە نــاو مێــژوو و ئەوی دیکــەش مــادە خانەخۆکانــن، کــە دەبنــە کوێلــە و دەخرێنــە ســیاچاڵی ڕەش و کارەســاتباری مێــژووەوە. هیــرۆدۆت، کــە بەهێزتریــن ســەرچاوە و بنیاتنــەری پــرۆژەی نووســینەوەی مێــژووی مــادە دەڵێت: مــن ئەرکــم ئەوەیــە، کــە ئــەوەی بیســتوومە بــە تــەواوی بیگێڕمــەوە، بــەڵام ئەرکــدار نیــم لــەوەی، بــاوەڕ بــە هەمــووی بکــەم . کەواتــە ئێمــەش نابێــت بــڕوا بە هەمــووی بکەیــن، بەڵکــوو دەبــێ بــڕوا بــەوە بێنیــن، کە لۆژیــک و بەڵگەی ســەڵمێنراوی مێژوویــی ڕێگامــان پێ دەدات، هــەروەک دەبێــت بــڕواش بە میتــۆدی دژە مــادی ئێرانییــەکان بهێنیــن، لــەوەی فێــر بین هێــزی مێــژوو بــە قازانجــی نەتەوەکەمــان بــەکار بهێنیــن و نۆژەنی بکەینــەوە . ئــەوەی نەیــاران ئاوەژوویــان کردبێتــەوە، بــە پێنــوس و دیــد و ئەندێشــەی ناسیۆنالیســتیی کــوردی، هەڵســەنگاندن و شرۆڤە و داڕشــتنەوەی بــۆ بکەیــن. تــا ئێستاشــی لەگەڵــدا بێــت، بۆشــایی و ناڕونییەکــی مــەزن لەنــاو کۆمەڵگــەی کــوردی، بەرابــەر بە مێــژووی مــاد بوونــی هەیــە . بەشــی هــەرەزۆری ئــەو ســەرچاوانەی بــاس لــە مێــژووی مــاد دەکــەن، ئەوانــەی نووســەرە ئێرانییــەکان، کاریــان لەســەر کردووە، ڕاســتەوخۆ لەژێــر کاریگــەری و هەژموونــیی گەلــی سەردەســت و ئیدیۆلــۆژیی داگیــرکاری پانئێرانــی نووسراونەتــەوە، یــان ئەوانــەی بەشــێک لــە ڕۆژهەڵاتنــاس و پســپۆڕانی ڕۆژئاوایــی بــواری مێــژوو و زمان، بــە نــاوی مێــژووی مــاد، لــە چوارچێــوەی مێــژووی ئێرانــی کەونــار تۆماریــان کــردووە، بــە ئاشــکرا ســۆزداری و دەمارگیــری ئاریاییگــەری پێــوە دیــارە. لــە نێوەڕاســتی نیــوەی یەکەمــی ســەدەی بیســت بــەرەو ســەرەوە، تــا دەگاتــە ئــەم دەمــەی ئــەو دێڕانـەی کە ژمارەیەکــی بــاش لــە لێکۆڵینــەوەی زانســتی، پشتئەســتور بــە گشــت بوارەکانــی زانســتی، زمانناســی و دیرۆکناســی و تەنانــەت نــاو و نیشانناســی تــا ڕادەیەکــی زۆر بێلایــەن، لــە بەرژەوەنــدی ســەلماندنی مێــژووی مــاد بڵاو بوونەتــەوە، بــەڵام ئــەو پەرتــووک و لێکۆڵینــەوە و نووســینانە لــەو ڕوانگــەوە، کــە بەشــی هــەرە زۆریــان لێتۆژینــەوەی زانســتی و تێــزی دکتــۆرا و ســەرچاوەی ئاکادیمیــن، زیاتــر لــەلایــەن ئاکادێمیســت و دەســتەبژێری ســەرووی کایــەی زانســت و ڕۆشــنبیری ســوودیان لێ وەردەگیــرێ و بــۆ ئــەو توێــژە جێگــەی فــام و تێگەیشــتنن. بۆیــە بە هەمــوو مانایــەک، نووسراوێــک لەبــارەی مــاد پێویســت بــوو، تاکــوو ئــەم مەســەلەیە لــە ڕۆشــنبیریی گشــتیی کۆمەڵگــە نزیــک بکاتــەوە و ئــەو دەزووە شــوومە ژەهراوییــە هەڵپســێنێ، کــە پەیکــەر و قــەوارەی مێــژووی نەتــەوەی مــاد، وەکــوو نەتــەوە و شارســتانی و ســەرزەمینێک، بــە زۆرەملــێ و فریوکارییــەوە، بــە مێــژوو و ڕابــردووی پــڕ داگیــرکاریی ئێرانــی زمانــەکان بەســتووەتەوە. کێشــەی هــەرە مەزنــی کــورد ئەوەیــە، کــە بەتــەواوی و لــە ڕێگــەی ســەرچاوەی مێژوویــی باوەڕپێکــراوەوە، ئــاگاداری ڕەســەن و پێگــەی مێژوویــی خــۆی نییــە، چونکــە خوێنــدەواری کــورد نــە دەرفــەت و نــە تاقەتــی خوێندنــەوە و بەدواداچوونــی فراوانــی بــۆ ســەرچاوی جۆراجــۆری مێژوویــی هەیــە، بەتایبەتیــش کــە ئــەو ســەرچاوانە زۆربــەی هــەرەزۆری (تێــز)باســی ئاکادیمــی و زانســتی وشــک و ماندووکــەر و تاقەتپرۆکێنــن. بــۆ ناســینەوە و ســاخکردنەوەی مێــژووی مــادی دێریــن، دەبــێ گشــت ســەرچاوە مێژووییەکانــی کەونارناســی، ئاسەوارناســی و زمانناســی، لــە بەردەنــووس و تابلێتــی قوڕیــن و کەلوپەلــە دۆزراوەکانــی نــاو گۆڕســتان و هەڵدانــەوەی تەپۆڵکــە و شــوێنەواری کەونــاری مێژوویــی بنکــۆڵ و شــەنوکەو بکەیــن، بــە تایبەتیــش بێجگــە لە گێڕانەوەکانـی هێرۆدۆتــی باوکــی مێــژوو، دەبێــت لــە ماڵپەڕەکانــی مێــژووی ســۆمەر و ئەکــەد و ئاشــووری و ئیلامی و بابــل و ئێرانییــەکان دەســتپێبکەین و لــە پەرتۆکــی پیــرۆز و ئاڤێســتا و پەرتۆکــی هــەر دوو پەیامبــەری یەهــوودی، ئەرمیــا و ئەشــعیا، تــا دەگەینــە مێژوونووســە ئیســلامییەکان و ئاریاییــەکان و شــوێنەوارناس و شرۆڤەکارانــی ئاکادیمــی بــواری زمــان و مێــژوو، و...هتــد لــە ســەدەکانی نوێـدا بــەردەوام بیــن. کۆمەڵگــەی کــوردی بە پێــوەر لەگــەڵ ئاســتی تێگەیشــتنی گەلانــی خــاوەن شارســتانییەت و ژیــار، هەتــا ئێســتاش لە بۆشــایی ناتێگەیشــتوویی مێــژووی دێرینــی خــۆی و بــێ‌مێژووییــدا دەژێ. ئاڵۆزییــە تێکدەرەکــە ئەوەیــە، کــە تاکــی کــورد ناتوانــێ لەســەر بۆتــەی مێــژوو و کولتــووری ئێرانــی و توورانــی و ســامی هەســتێتە ســەر پــێ و لــەنێــو تەپوتــۆزی ئــەو فەرهەنگــە ژێردەســتکەرانەدا، ڕێــگا و پێشــینە و هەقیقەتــی خــۆی بدۆزێتــەوە و ڕێــگای لــێ ون نەبێــت. هۆشــیاری نەتەوەیــی بەپێــی ئیدۆلــۆژی و فەلســەفەی ڕاســت و چــەپ، مادیگــەری و تەنانــەت ئیلاهیــش، کامــڵ نابــێ و لەگــەڵ داب و ڕەســەنایەتی و کولتــووری نەتەوایەتییــان، بەتــەواوی یــەک ناگرێتــەوە و هاوهەڵوێســت و هاوئــاواز نابێــت. پێویســتیی هــەرە بنەڕەتــی بــۆ هۆشــیاری نەتەوەیــی و سیاســی، شــارەزایی و قاڵبوونــە لــە هۆشــیاری مێژووییــدا. دەبێــت بەخوێندنــەوەی مێــژوو و دووبــارە ناســینەوەی، ڕێگامــان بــۆ نــاو دڵــی مێــژوو بکەینــەوە و لە خــوارەوەی چینەکانــی بارســتایی مێــژووی ئێرانپەرەســتی و عەرەبپەرەســتی و تورکدۆســتی و کڕنۆشــە ئایینییــەکان، ڕاســتینەی مێــژووی خۆمــان بدۆزینــەوە و دووبــارە بنگــە و ڕیشــەکانمان، لەگــەڵ ســەرچاوە کەونارەکانــی ڕەگەزیــان، واتــە مــادەکان گــرێ بدەینــەوە، ئەوســا لــە ســەرهەڵدان و خەباتــی سیاســی و ڕزگاریخوازیـیـان، ئەنجامێکــی دڵخوازتــر دەســتدەکەوێت. وەیشــومەی هینــد و ئوروپییــەكان لە هــەزارەی یەکەمــی پێــش زاییــن، مەزنتریــن کۆچیــان بــۆ وشــکاییەکانی ڕۆژهەڵاتــی کــۆن دەســت پێکردووە. ڕەگــەزی قەومــی ئێرانــی زمــان، لــە ســەرەتای ســەدەی هەشــتەمی پێــش زاییــن، وەکــو لافاوێکــی وێرانکــەر بــە ڕژدی، دزەی کردووەتــە نــاو ژینگــە و ناوچەکانــی وڵاتــی مــاد و بەرەبــەرە شــێوازی ژیــان و فەرهەنــگ و زمانــی مــادە خۆجێیەکانیــان بــە شــێوەیەکی مەترســیدار، تووشی شــێوان و لەبەریــەک هەڵتەکانــدن کردووەتــەوە و باڵانســی دانیشــتووان و ئەتنیکییــان بەقازانجــی کۆچــەرە دواکەوتــووە تــازە هاتــووەکان گۆڕیــوە و تێکــداوە. ئێرانییــەکان میوانێکــی نمەکنــاس نەبــوون، ئــەوان کــە لــە دۆزەخــی بیابانگــەردی و دەوارنشــینی چۆڵەوانییــەکان، گەیشــتبوونە بەهەشــتی وڵاتــی مــاد، لــە تــاو شــار و تــەلار و گونــد و کشــتوکاڵ و زانســتی پێشەســازی مــادەکان، گڕیان گرتــووە و بیریــان لە داگیرکردنــی ئــەو ســەرزەمینە کردووەتــەوە، تــا کار گەیشــتووەتە ئــەوەی (کــورش)ی خزمەتــکاری دەربــاری ئاســتیاگی پاشــای مــاد، گەڵەکۆمەیەکــی فــراوان، لــە ســێکوچکەیەک لــە ســەرۆک هــۆز و فەرمانــدە خۆفرۆشــەکان و مۆغــە زەردەشــتییەکانی ناوخــۆی مــاد و ئەرمەنییــەکان و هۆزە پارســەکان، پێکبێنــێ و پاشــایەتی مــاد بڕووخێنــێ و نەتــەوەی مــاد، بکاتــە کۆیڵــەی کۆچــەرە پــەزدارە ئێرانییــەکان و خــۆی لــە (ئێکباتــان)هیگمەتانــەی پایتەختــی دەوڵەتــی مــاد، لەســەر تەختــی پاشــایی پاڵ بداتــەوە و نەتــەوەی مــاد و ســەرزەمین و زمــان و مێژووەکــەی، بکاتــە نەتــەوەی فارس و ســەرزەمینی ئێــران و شارســتانییەت و مێــژووی ئێــران. ئێستاشــی لەگەڵ بێــت گیانــی ئێرانــی و فارســی، گیانێکــی هێرشــبەر و داگیــرکارە، چونکــە ئەوەیــان لــە مێــژووی داگیــرکاری پاشــاکان و جینۆمــی بــاوک و باپیــرە کۆچــەرە داگیرکارەکانیانــەوە بــۆ ماوەتــەوە.گیانــی تــورک و عەرەبیــش بە هەمــان چەشــن گیانێکــی داگیــرکاری هێرشــبەری سنوورنەناســە، چونکــە بە داگیرکــردن و تاڵانکردنی ســەرزەمین و شارســتانییەت و زمان و ســامانی، ماکــی و مینۆیــی گــەل و نەتەوەکانــی دیكــە، بوونەتــە دەســەڵات و گەلــی سەردەســت و دەوڵــەت_نەتــەوە. ئــەو خســڵەت و نەریتــە وێرانکــەرە، وەچــە بــە وەچــە و قۆنــاغ بــە قۆنــاغ، گواستــراوەتەوە و چووەتــە نــاو فەرهەنــگ و خوێنــی ئەوانــەوە و هەتــا ئێســتاش هــەر بــەکارە. ڕۆحــی کــوردی هــەر لەوســاوە، تا دەگاتــە ڕۆژگاری ژێردەســتیی ئەمــڕۆ، ڕۆحێکــی بەرگریکارانەیــە، چونکــە تــا مێــژوو لەیــادی بێــت، نیشــتەجێی وڵاتــی خــۆی بــووە و وەکــو داری بــەڕوو بە چیــا و بە ڕیشــەکانی خۆیەوە نووســاوە. ئــەم نەتەوەیــە لــە هەمــوو ژیانــی خۆیــدا ناچار بــووە، لە بەرامبــەر هێــرش و تاڵان و هەژموونــی گەلانــی دیکــە، بەرگــری لە خــاک و زمــان و فەرهەنگــی خــۆی بــکات. چــاو لــە ڕەز و پــەز و خانووچکــەی خۆبــوون، بە هەمــان شــێوە بووەتــە خســڵەتێکی ژێنێتیکــی و چووەتــە نــاو خوێنــی کــورد و فراوانخــوازی و داگیــرکاری ناناســێت . ئــەوەی بەنــاو شارســتانییەت و فەرهەنگــی دوو هــەزار ســاڵەی ئێرانــی هەیــە و باســی لێوە دەکــرێ، جۆرێــک لــە نادادپــەروەری مەترســیدار و ســتەمکارییەکی مەزنی زانســتی داڕشــتنەوەی مێــژووی کەونــارە. لــەو ســۆنگەوە کــە هــۆزە ئێرانییــەکان، بــە تایبەتیــش پارســەکان، هۆزگەلێکــی کۆچــەری و ڕەوەنــدی پەزچەرێــن بــوون، کــە بــە دوای لە وەڕگــەی مــەڕ و ماڵاتیــان، گەیشــتوونەتە وڵاتــی مــاد و بــار و بنەیــان لێ دانــاوە، لــەو ســەرزەمینە بەتــەواوی بێگانــە بــوون. پێــش ئــەوەی پارســە ئێرانییــەکان بگەنــە ئــەم ناوچەیــە، گەلانــی مــادی ســەدان و هــەزاران ســاڵ بــوو، ژیانــی کۆمەڵایەتــی و یەکجێنشــینییــان دەســت پێکردبوو، بە دەیــان شــار و گونــد و قــەڵا و دامــودەزگای بوروکراسی(دیوانســالاری) و دەوڵەتیــان پێکهێنابــوو . مــادەکان خاوەنی شارســتانییەتێکی جێکەوتــوو و فەرهەنــگ و نەریتــی ڕەگداکوتــاوی خۆیــان بــوون. کۆچــەرە ئێرانییــە مــەڕدارەکان، کــە تــا ئــەو دەمــە ئەزموونێکیــان لەبــارەی شــار و گوندنشــینیی خۆماڵــیی خۆیــان نەبــووە، دەبێــت بەتونــدی کەوتبنــە ژێــر کاریگــەریی شــێوازی ژیــان و کولتــووری مــادەکان و خۆیــان لەگــەڵ دابونەریــت و شــێوازی لەبەرکردنــی جلوبــەرگ و شارســتانییەتی مــاد گونجاندبێــت، بە سیســتەمی کشــتوکاڵی و ئاژەڵــداری گونــدی و پێشەســازی پێشــکەوتووی مــادەکان، شاگەشــکە و سەرســام بووبــن، بۆیــە تێکــەڵاوی و خــۆ نزیککردنەوەیەکــی زۆریــان لەگــەڵ دەربــار و ناوەنــدی دەســەڵاتی مــادەکان، دروســت کردووە و بــۆ قایمکردنــی ڕیشــە و پێگەیــان لە ســەرزەمینی نــوێ، لــە ڕێــگای ژن و ژنخوازییــەوە، خزمایەتــیی خوێنیــان پێک هێنــاوە . ڕەنگــە یەکێــک لــەو هۆکارانــەی کــە کــوورش دەتوانــێ، ئەوەنــدە نزیكــی دەربــاری پاشــای مــاد بێــت و شــارەزای قــووڵ لەبــارەی کێشــە و ناکۆکییەکانــی نێــوان مــادەکان پەیدا بــکا و دواتــر بەهــۆی دۆزینــەوەی ئــەو درز و کەلێنانــەوە، بەشــێک لــە ئەشرافــە مــادەکان و مۆغــەکان و بەشــێک لە ســپای مــاد، بکاتــە هــاوکاری خــۆی و شــەڕێکی ڕەش و پیــس دژی دەوڵەتــی مــاد دەســت پێبکات و پاشــایەتیی مــاد بڕووخێنــێ، هەمــان تێکــەڵاوی دروســتکردن بێــت، کــە پارســەکان ئەنجامیان دەدا. ئــەوەی لــە ئێــران بەنــاوی مێــژوو و شارســتانیی هــەزاران ســاڵە هەیــە و ناو دەبــردرێ، تــا دوای ڕووخانی ساســانییەکان و جێگیربوونــی کولتــوور و زانســتی عەرەبــی ئیســلامی، ســامانی حەڵاڵــی مادەکانــە، کــە تاڵان کــراوە و حەرامخــۆریی پێ دەکرێــت. ئــەو شــکاندن و پاڵپێوەنــان و گلۆرکردنــەوەی تۆپەڵــەی قــەدەری کــوردان، لەلایــەن پارســە ئێرانییەکانــەوە، گەرچــی لە چەنــد قۆناغــدا، ڕاوەســتانێکی کاتــی بەخــۆوە بینیبــێ و هەناسەیەکیشــی وەبەر هاتبێتــەوە، تــا ســەرەتای ســەدەی بیســتەم و ســەرهەڵدانی گەلــی بــارزان و ئاوەژۆکردنــەوەی سیاســەتی شــکان و بــێ ئیرادەکــردن، دووبــارە هەڵکشــاندنەوەی ڕووبــە ســەرەوە، بــەردەوام لــە گلۆربوونــەوە و وردبوونــەوە و داکشــان و ســەرەولێژیدا بــووە. بــە گوێــرەی خوێندنــەوە و لێگەڕانــی خــۆم، لــە ســەرچاوە مێژوویــی و زمانناســی و ئاسەوارناســییەکان، هەمــوو ئــەو تیــۆری و بیرگـە پــان ئێرانیســتی و ئاریاییگەرانــە، ڕەت دەکەمــەوە و بە بۆچــوون و لێدوانــی ڕەگەزپەرەســتانەیان دەزانــم، کــە پارســە ئێرانییــە ڕەوەنــدەکان و مــادەکان بە یــەک نەتــەوە و گــەل و زمــان دەزانــن، گەرچــی ســەدان کــەس لــەو نووســەر و مێژوونووســە ڕاســپێردراوانەش هاوهەڵوێســتیان لەســەر پێکهێنابێــت وەک (پژمان قانعی فرد).

لەســەر بنەڕەتــی بەراوردکــردن و لەبەریەکگرتنــی ڕای چەندیــن زانــای بــواری مێــژووی کەونــار، کــورد نە وەکــوو نەتــەوە بەشــێکە لە ڕەگــەز و خوێنــی ئێرانــی، نــە زمــان و فەرهەنــگ و شارستانییەکەشــی بەشــێکە لــە بازنــەی زمــان و فەرهەنگ و شارستانییەتی ئێرانییــەکان.

ئەگــەر داگیرکاری هــۆزە پارســە ئێرانییــەکان و کوورشــی هەخامەنشــی لــەو چوارچێوەیــەدا، بە خاوەنداریەتــی ئێرانــی زمانــەکان، بەســەر زمــان و فەرهەنــگ و شارســتانییەتی دێرینــی خۆمــان بناســێنین، ئــەو کاتــە لــە ڕووی مێژوویــی و ویژدانییــەوە، ســتەمێکی گەورەمــان لە مێــژوو و ڕەســەنایەتیی خۆمان کــردووە. زۆر بەداخــەوە لــە ڕابــردوودا، بەهــۆی نەبوونــی ســەرچاوەی جۆراوجــۆر، یــان ناشــارەزایی لــە زمانەکانــی دیکــە، تەنیــا کەڵــک لــەو ســەرچاوە مێژووییــە بەردەســتانە وەگیــراوە کــە زۆربەیــان بەرهەمــی هــزر و سیاســەتی دەوڵەتــی ئێرانــی بــوون، بــەو پێیــە زۆر لــە ڕۆشــنبیران و نووســەران و کەڵــە شــاعێرانی کــورد، لــە تێگەیشــتنی ڕاســتییەکان، تووشی ئــەم کەموکۆڕییــە مەترســیدارە بوونەتــەوە، کــە مێــژووی دەســەڵاتی زۆر لــە پاشــاکانی داگیــرکاری ئێرانییــان، بــە مێــژووی خۆمــان زانیــوە و ســەدان شــیعر و داســتان و حیماســەیان، لەســەر نووســیوە و پەســەنیان داون و مێشــکی ڕۆڵەکانــی گەلــی کوردیــان پــێ پڕ کــردوون . ئــەوە لــە حاڵێکدایــە کــە بەپێــی ڕۆژژمێــری مێــژوو، هــەر لــەد وای کوودەتــای کوورشــی پارســی و دەرکەوتنــی ئێمپراتــۆری چەوســێنەری پــارس، تــا ئــەو ســەردەمەی ئێمــەی تێــیدا دەژیــن، دەســەڵات و دەوڵەتــە یــەک لــەدوای یەکــە ئێرانییــەکان، هــەر لەســەر دابــی دژایەتــیی پــارس بــۆ مــادەکان، دەرفەتــی ســەرهەڵدان و پێکهاتنــی یــەک تاکــە قــەوارەی زمانــی و نەتەوەیــی کــوردی ســەربەخۆیان نــەداوە. لــەم ڕوانگەیــەوە، مێژووەکەمــان وەک ڕیشــەی ئــەو دارەیــە کــە ئەگــەر نەبــێ، خــودی دارەکەشــان نییــە و ئەگەریــش هەبــێ خوڵقێنــەری ئــەو تابلۆیەیــە، كــە هەمــوو ئــەو ڕاســتییانە نیشــان دەدات . دەمــەوێ ئەوەتــان بەبیــر بهێنمــەوە، کــە لەمێــژووی نەتــەوەی کــورددا، كــە بەرهەمــی پێگەیشــتووی توێژینــەوەکان کــەم نیــن، کــە بە خواســتی خۆمــان خراونەتــە ژێــرپێــی و ئامانــج و ئەندێشــەی کــرچوکاڵــی ناحــەزان و بــە نــاوی نۆبــەرە هاوردە کــراوە. پێویســتە بــۆ لەمەوبــەدوا، ڕۆشــنبیر و بەفامەکانــی ئــەم گەلــە، گــەڵا و لقوپــۆی ئــەو دارە بــن، ئێســتا ترســی ئەوەمانە کــە میوەمــان هەبــێ، لــێ ڕیشــەمان نەبــێ تــا پشــتی پــێ ببەســتین. بەڕوونــی، کارەســات ئەوەیــە کــە میــوە و ڕیشــەمان هەیــە، بــەڵام هێنــدە گەڵامــان نییــە تا لــەم دۆخە ناهەمــوارەدا، لە بەرامبــەر لێزمــەی ڕووداوە کارەســاتبارەکان، نەتەوەکەمــان پەنــای بــۆ بــەرن و بپارێزرێــن.

..................

سەرچاوەکان:

پاشــایەتیی مــاد، نووســینی ئێقــرار عەلــی یێــف

میدیــا، لــە نووســینی، ئــی. م. دیاکۆنــۆف
ئــاوەزی سیاســیی ئێرانــی و پێناســەخوازی کوردەکان)عقــل  
سیاســی ایرانــی و هویــت خواهــی کردهــا( نووســینی دکتــۆر  
زەکەریــا ) مێــژووی هێــرۆدۆت
مێژووی ئایینەکان، عەلی شەریعەتی