کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئێران لە ڕووی پێوەرەکانی حوکمڕانییەوە یەکێک لە خراپترین وڵاتانی جیهانە

10:40 - 12 رەزبەر 2723

بەپێی دوایین ڕاپۆرتی بانکی نێودەوڵەتی، ئێران لە ڕووی پێوەرەکانی حوکمڕانییەوە لە خراپترین وڵاتانی جیهانە.
لە پرۆژەی پێوەرە لاوەکییە جیهانییەکانی حوکمڕانیدا کە بە پاڵپشتی دارایی بانکی نێودەوڵەتی و بە هاوکاری چەند دامەزراوەیەکی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدرێت، زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی جیهان پێوانە دەکرێن و بە پشتبەستن بە شەش پێکهاتەی پەیوەندیدار بە حوکمڕانییەوە، ڕیزبەندییان بۆ دەکرێت.
ڕاپۆرتی ئەم دواییەی بانکی نێودەوڵەتی بە پشتبەستن بە داتاکانی ساڵی ٢٠٢١ بووە و لەژێر پێوەرەکانی "کوالێتی ڕێساکان"دا، ئێران لە کۆی ١٠٠ خاڵ کەمتر لە پێنج خاڵی بەدەست هێناوە.
لەسەر بنەمای ئەمەش ئێران لە ڕیزبەندی ١٩٩ وڵات لە کۆی ٢٠٩ وڵات، لە تەنیشت ئەفریقای ناوەڕاست و سووریە جێی گرتووە.
سەنگاپوور پێشەنگی وڵاتانی جیهانە و کۆرەی باکوور لە کۆتایی ٢٠٩ وڵاتدایە کە لە ڕووی کوالێتی ڕێساکانەوە، پشکنینیان بۆ کراوە.