کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکیی تەبلیغیی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد

11:33 - 12 رەزبەر 2723

ئەندامانی تێکۆشەر و دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ئەنجامدانی چالاکیی تەبلیغیی لە ناوچەی مەحاڵی شازدەی مەهاباد، بەگوڕتر لە جاران، پشتیوانیی خۆیان لە حیزبی دێموکرات و سیاسەتەکانی حیزب دووپات کردەوە.

شەوی سێشەممە ١١ی ڕەزبەری ١٤٠٢ هەتاوی، ئەندامانی بوێری حیزبی دێموکرات لە ناوچەی مەحاڵی شازدەی مەهاباد، لە ئاوایەکانی ''تەپەڕەش، قەڵا، حەیران، چۆغانڵوو و  کوڕاوا'' لە دژکردەوە بە هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، بە دوژمنانیان سەلماندەوە کە حیزبی دێموکرات بە هیچ هێزێک بەچۆک دانایە.

ئەندامانی چاونەترس و تێکۆشەری دێموکرات لە مەهاباد، بە نووسینی دروشم و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و لۆگۆی حیزب، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و پێگەی بەهێز و خۆشەویستیی حیزبیان نیشان دایەوە و بۆ جارێکی دیکە ئەمەگ و وەفادارییان بۆ حیزبی دێموکرات و بزووتنەوەی کورد لە ڕوژهەڵاتی کوردستان دەربڕی.